News



News Jul 10, 2024

سلاوتان لێ بێت فێرخوازانی ئازیز 

ئاگاداری سەرجەم فێرخوازانی بەشی ئایتی و زانستی کۆمپیوتەر دەکەین 

کۆمپانیای هواوی لە مانگی ٩ یان ١٠ پیشبرکێکی جیهانی ریک دەخات کە سەرجەم فێرخوازانمان دەتوانن تێدا بەشدار بن و چانسی ئەوەیان هەبێت ئەگەر سەرکەوتوو بن سەردانی دەروەی ولات بکەن و ببنە خاوەنی کۆمەلێک خەلاتی تایبەت و گرانبەها هاوشێوەی سالی رابردوو کە سێ فێرخوازی زانکۆی نێودەولەتی قەیوان بەشداریان تیدا کردبوو و توانیان لە ئاستی جیهانیدا خەلات بەدەست بهێنن


کێبرکێکە بە دوو شێواز دەبیت 

١- شیوازی کۆرس و تاقیکردنەوە

٢- شیوازی داهێنان و پرۆژەی نوێ 


لە شیوازی یەکەم کۆمەلێک کۆرس بەردەست دەبن و پێویستە فێرخواز کۆرسەکان بە سەرکەوتویی کۆتایی پێ بهێنیت و تاقی کردنەوەی تێدا بکات  و کۆدی کلاسەکان لە فایکی هاوپێچدا بەردەستە بۆیە لە ئێستاوە بەشداری کۆرسەکان بکەن بۆ ئەوەی ئامادە بن بۆ ئەو کاتە ، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خواروە بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر هەرچەندە ئەمە هی سالی رابردووە بەلام سەرجەم پرۆسەکان بە هەمان شیوەیە 


https://e.huawei.com/en/talent/#/ict-academy/ict-competition/regional-competition?zoneCode=026699&zoneId=98269587&compId=85131993&divisionName=Middle%20East%20%26%20Central%20Asia%C2%A0&type=C001&isCollectGender=N&enrollmentDeadline=null&compTotalApplicantCount=27829


بۆ شیوازی دووەم فێرخواز پێوسیتە پرۆژەیەکی داهێنەرانە پێشکەش بە کۆمەلگە و مرۆڤایەتی بکات کە سودی زۆری هەبێت بۆ مرۆڤایەتی لە بوارەکانی تەندروستی و ژینگە و وزە نوێ بووەکان،  بە بکار هێنانی تەکنەلۆجیاکانی هواوی ، بەشداری کردن بە گرووپ دەبێت و ٣ فێرخواز و مامۆستایەک پێکەوە گروپێک دروست دەکەن ، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خواروە بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر هەرچەندە ئەمە هی سالی رابردووە بەلام سەرجەم پرۆسەکان بە هەمان شیوەیە 


https://e.huawei.com/en/talent/#/ict/innovation-details?zoneCode=026699&zoneId=98269605&compId=85131995&divisionName=Middle%20East%20%26%20Central%20Asia%C2%A0&type=C002&isCollectGender=N&enrollmentDeadline=2024-05-22%2023%3A59%3A59&compTotalApplicantCount=111



تێبینی:

لە کاتی خۆ تۆمار کردن ئاگادارتان دەکینەوە بە ئیمەێل


لە فایلی هاوپێچدا کۆدی ئەو کلاسانە بەردەستە کە بۆ شیوازی یەکەم فێرخوازان دەتوانن  سوودی لێ ببینن و بەشداری لە کۆرسەکاندا بکەن


چانسی زیاتر بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە بەشداری  بکەن لە یەکێک لە تاقیکردنەوەکانی 

(IoT, Security, Storage)

وەک لە ئیمەێلی پێشوودا ئاماژەمان پێ کرد 


تێچووی سەرجەم پرۆسەکەو و گەشتەکان لەسەر کۆمپانیای هواوی دەبێت واتە ئەوەی لەسەر ئێوەیە تەنها بەشداری کردنە


دەرچوانی سالی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دەتوانن بەشدار ببن 



لەگەڵ رێزدا