Course
خولی تایبەت Jul 10, 2024
سلاوتان لێ بێت فێرخوازانی ئازیز
ئاگاداری سەرجەم فێرخوازانی بەشی ئایتی و زانستی کۆمپیوتەر دەکەین
کۆمپانیای هواوی لە مانگی ٩ یان ١٠ پیشبرکێکی جیهانی ریک دەخات کە سەرجەم فێرخوازانمان دەتوانن تێدا بەشدار بن و چانسی ئەوەیان هەبێت ئەگەر سەرکەوتوو بن سەردانی دەروەی ولات بکەن و ببنە خاوەنی کۆمەلێک خەلاتی تایبەت و گرانبەها هاوشێوەی سالی رابردوو کە سێ فێرخوازی زانکۆی نێودەولەتی قەیوان بەشداریان تیدا کردبوو و توانیان لە ئاستی جیهانیدا خەلات بەدەست بهێنن
کێبرکێکە بە دوو شێواز دەبیت
١- شیوازی کۆرس و تاقیکردنەوە
٢- شیوازی داهێنان و پرۆژەی نوێ
لە شیوازی یەکەم کۆمەلێک کۆرس بەردەست دەبن و پێویستە فێرخواز کۆرسەکان بە سەرکەوتویی کۆتایی پێ بهێنیت و تاقی کردنەوەی تێدا بکات و کۆدی کلاسەکان لە فایکی هاوپێچدا بەردەستە بۆیە لە ئێستاوە بەشداری کۆرسەکان بکەن بۆ ئەوەی ئامادە بن بۆ ئەو کاتە ، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خواروە بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر هەرچەندە ئەمە هی سالی رابردووە بەلام سەرجەم پرۆسەکان بە هەمان شیوەیە
بۆ شیوازی دووەم فێرخواز پێوسیتە پرۆژەیەکی داهێنەرانە پێشکەش بە کۆمەلگە و مرۆڤایەتی بکات کە سودی زۆری هەبێت بۆ مرۆڤایەتی لە بوارەکانی تەندروستی و ژینگە و وزە نوێ بووەکان، بە بکار هێنانی تەکنەلۆجیاکانی هواوی ، بەشداری کردن بە گرووپ دەبێت و ٣ فێرخواز و مامۆستایەک پێکەوە گروپێک دروست دەکەن ، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خواروە بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر هەرچەندە ئەمە هی سالی رابردووە بەلام سەرجەم پرۆسەکان بە هەمان شیوەیە
تێبینی:
لە کاتی خۆ تۆمار کردن ئاگادارتان دەکینەوە بە ئیمەێل
لە فایلی هاوپێچدا کۆدی ئەو کلاسانە بەردەستە کە بۆ شیوازی یەکەم فێرخوازان دەتوانن سوودی لێ ببینن و بەشداری لە کۆرسەکاندا بکەن
چانسی زیاتر بۆ ئەو فێرخوازانەیە کە بەشداری بکەن لە یەکێک لە تاقیکردنەوەکانی
(IoT, Security, Storage)
وەک لە ئیمەێلی پێشوودا ئاماژەمان پێ کرد
تێچووی سەرجەم پرۆسەکەو و گەشتەکان لەسەر کۆمپانیای هواوی دەبێت واتە ئەوەی لەسەر ئێوەیە تەنها بەشداری کردنە
دەرچوانی سالی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دەتوانن بەشدار ببن
لەگەڵ رێزدا
خولی تایبەت Mar 13, 2024
سڵاوتان ڵی بێت فێرخوازانی ئازیز
وەک ئاگادارن پەیمانگەکەکمان بە شیوازێکی فەرمی بووە بە هاوبەشی (Huawei academy) کە کۆمەلێک خزمەت گوزاری تایبەتی دابین کردووە بۆ فێرخوازان و ستافی ئەکادیمی پەیمانگەکەمان وەک خول و بروانامەی بێ بەرامبەر لە بوارە جیاوەکانی تەکنەلۆجی
بە خۆشحالیەوە پێتان رادەگەینین لە ئێستا دا ٣ کۆرس بەردەستە بۆ فێرخوازان و مامۆستایان کە دەتوانن تێدا بەشدار بن کە ئەمانەن
1. Storage (to be certified in HCIA-Storage V4.5 )
(Class Invitation Code: ztBVy0 )
2. cyber security (to be certified in HCIA-Security V4.0 Course)
(Class Invitation Code: iersYk )
3.IOT ( to be certified in HCIA-IoT V3.0)
(Class Invitation Code: G9tWUs )
لەرێگەی ئەو کۆدانەوە دەتوانن جۆین ببن بە کلاسەکان
*************************************************************
کاتی کۆرسەکان بریتییە لە
· -Storage (318 min)= 6 hours
· -cyber security (840 min)= 14 hours
· -IOT (720 min)= 12 hours
*******************************************************
کاتی دەست پی کردنی خولەکە ١٣/٣/٢٠٢٤ و کاتی کۆتای هاتنی خولەکە بریتییە لە ٢٥/٤/٢٠٢٤
لە کۆتایی مانگی چوار( ٢٨-٢٩ / ٤ ) بەشیوەیەکی فەرمی تاقیکردنەوە لە کۆرسەکاندا ئەنجام دەدرێت لە لایەن (Huawei academy) کە تێدا بۆ هەر کۆرسێک ٦ فێرخوازی ئەکیڤ دەتوانن تاقی کردنەوەی کۆتایی ئەنجام بدەن بە مەرجێک فێرخوازی زیرەک بن و بتوانن بەرزترین ئاست بەدەست بهێنن .
لە مانگی ٥ دا مەراسیمیکێ تایبەت رێک دەخرێت بۆ دابەش کردنی بروانەمەکان بەسەر فێرخوازانی سەرکەوتوو
لە ڤیدێوی هاوپێچدا شیوازی درووست کردنی ئەکاونت و جۆین بوون بە KTI Huawei ICT academy و چونیەتی جۆین بوون بە کلاسەکان باس کراوە